سەردێر

پاپا فڕانسیس گەیشتە نەجەف

خەڵك-
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە شاری نەجەف.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە شاری نەجەف و بڕیارە لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق كۆببێتەوە و دواتر سەردانی شوێنەواری مێژوویی ئور لە بابل بكات و لەگەڵ نوێنەری پێكهاتە ئاینییەكان كۆببێتەوە.

هەر بەپێی بەرنامەی سەردانەكەی، بڕیارە پاپا سەردانی شاری هولێر لە هەرێمی كوردستان و شاری موسڵ بكات و لەگەڵ كرستیانەكان كۆببێتەوە.