سەردێر

بۆ یەكەمجار، ئێران مۆڵەت بە بڵاوكراوەیەكی كوردی دەدات

خەڵك-

بۆ یەكەمجار ئێران مۆڵەتی دەرچوواندنی بڵاوكراوەیەك بە زمانی كوردی تایبەت بە منداڵان دەركرد.

میدیای ئێرانی بڵاویكردەوە، (پەپوولە) یەكەمین بڵاوكراوەی تایبەتە بە ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان لە پارێزگای سنە دەستی بەكاركرد و مۆڵەتی فەرمیشی لە لایەن ئیرشادەوە پێدراوە.

بەپێی زانیارییەكان، زۆربەی ئەو بڵاوكراوانەی لەو وڵاتە دەردەچن، بەشێكیان بۆ منداڵان تێدایە، بەڵام تاكو ئێستا بڵاوكراوەیەكی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان نەبووە.

“پەپوولە” یەكەمین بڵاوكراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە تایبەت بە ئەدەبی منداڵانە و دەتوانێت دوونیایەكی نوێ بەرەوڕووی ئەو نووسەر و شاعیر و چیرۆكنووسانە بكاتەوە، كە دەیانەوێ لەم بوارەدا كار و چالاكی بكەن.

ئارش میهرەبان، بەڕێوەبەری بڵاوكراوەكە ڕایگەیاند، ئەم بنكە دەبێتە خاڵێكی وەرچەرخان لە بواری چاپ و بڵاوكردنەوەی ئەدەبیاتی منداڵان.

وتیشی، “دەمانەوێت ئەو بەرهەمانە چاپ بكەین، كە بنەماكانی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان تێیدا ڕەچاو كرابێت”.