سەردێر

كەشناسی هەرێم ڕٍاگەیەنراوێكی لەبارەی كەشوهەوای ئەمشەو بڵاوكردەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی ناوەڕاستی هەرێم پەلە هەور بۆ نیمچە دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی تەم لەو ناوچانەی كە لە نەخشەكەدا دیارە لە كاتەكانی بەیانی زوودا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ئەمشەو ئاسمانی ناوەڕاستی هەرێم پەلە هەور بۆ نیمچە دەبێت و ئاسمانی ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمشەو ئاسمانی شارەكانی هەرێم تەم لەو ناوچانەی كە لە نەخشەكەدا دیارە لە كاتەكانی بەیانی زوودا پەیدا دەبێت .

ئەمەش بارانی 12كاتژمێری ڕابردوی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمە:
سلێمانی 4.8 ملم
بازیان 2.6 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
دوكان 2.4 ملم
كەلار 0.6 ملم
حاجی ئۆمەران 13.4 ملم
پێنجوێن 5.8 ملم
ماوەت 7.8 ملم
باتوفە 0.2 ملم
خانقین دڵۆپ دڵۆپ

‎May be an image of ‎‏‎‎map‎‎‏ و ‏ئاسمان‏‎‎‎May be an image of ‎دەق‎‎