سەردێر

مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی خوێندن دەكەن

 

خەڵك
مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری ناحیەی سكتان گرد بونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن.

ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ لە سنوری ناحیەی سكتان  سەر بە پەروەردەی كۆیە ئاماژە بەوە دەدەن، سبەینێ‌ بەردەم سێیریانی خوێندنگای سكتان گرد بوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و بڕیاری بایكۆتی خوێندن دەدەن.

دەقی بڵاو كراوەی مامۆستایانی وانەبێژ..
-بریاری بایكۆت دەدەین
بە باشمان زانی لە بەیانیەوە واتا رۆژی شەمە زەنگی بایكۆت لێبدەین و شكۆ بۆ مامۆستای وانەبێژ بگەرێنینەوە

-لەبەر چەند هۆكارێك ئەم بریارەمان داوە ……

١-دواكەوتنی موچەی شایستە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بەهیچ جۆرەك قبوڵ نیە .

٢-ڕێك نەخستنی مامۆستای وانەبێژ لە پەروەدەی كۆیە بڵاو نەكردنەوەی لیستی ناوەكان كە ناڕوونی زۆری تێدایە .

۳-لەكاتی دانانی مامۆستای وانەبێژ پێوستە لەسەر ڕێكاری
پسپۆڕی و زانستی و خاڵبەندی دابندرێت و مافی هیچ كەسێك نەخورێت ..

٤.داواكارین لە پەروەدەی كۆیە بەزوترین كات دەسەڵاتی خۆی بە كار بهێنیت بۆ لابردنی ئەو مامۆستایانەی كە پسپۆڕ نین و هیچ پەیوەندیان نیە بە پەروەردە ..

٥- دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ یاخود بونیان بە گرێبەست لە ئێستادا .

٦- دیاریكردنی برە پارەیەك لە ئێستادا نەك بە بەشەوانە بۆمان حیساب بكرێتن ، چونكە زۆربەی مامۆستایان پارەكەیان بەشی رێگا ناكاتن .

۷- چیتر زوڵم لە خوێندكاران نەكرێتن دەوامی تەواو بكرێتن نەك رۆژەك نارۆژەك ، ئەمە لە ماڵ وێرانیە بۆ خوێندكاران نەك بەرژەوەندی خوێندكاران بەناوی خۆپاریزی .

٨- سەرفكردنی پارەی وانەبێژان بۆ مانگی ۱۰و ۱۱و ۱۲ لەسەر یەك نەك دانی شایستە دارایەكانمان بە دوومانگ جارێك ئەمە جێگای قبوڵ نیە.

نوێنەری وانەبێژانی ناحیەی سكتان
م. شوان زیاد كریم
٥/٣/٢٠٢١
شوێنی گردبونەوە بەردەم سێیریانی خوێندنگای سكتان
كاتژمێر ۹ی بەیانی