سەردێر

نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

خەڵك
ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی زێڕ دابەزی بەجۆرێك بەهای یەك ئۆنس گەیشتە 1695 دۆلار .

ئەدیب غەریب، خاوەنی زەڕەنگەری لالە لە شاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ زیاتر دابەزی و نرخی یەك مسقاڵ ئاڵتوونی عەیارە 21 بە 346 دینارە و یەك مسقاڵ ئاڵتونی عەیارە 18 ، 297 دیناری عێراقیە.

سەبارەت بە هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕ وتی، هۆكاری نزم بوونەوەی نرخی زێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نرخی نەوت بەرز بۆتەوە و دۆلاریش بەهەمان شێوە واتە هەندێك جار نرخی زێڕ لەگەڵ نەوت و دۆلار پێچەوانەیە.

وتیشی، هۆكارێكی دیكەی دابەزینی نرخی زێڕ كەمبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و ساڵی پار لەگەڵ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی زێڕ بەجۆرێك بەرز بووەوە كە پێشوتر نرخی وای تۆمار نەكردبوو.