سەردێر

هەڵەبجە، ڕوفاتی سەربازێكی عێراقی دۆزرایەوە

 

خەڵك – یەحیا حبیب
لە شاخی شنروێ لە پارێزگای هەڵەبجە ئێسك و پروسكی سەربازێكی عێراقی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە شاخی شنروێ نزیك گوندی كانی گۆیز ئێسك و پروسكی سەربازێكی عێراقی دۆزیەوە.

دوای دۆزینەوەی ئێسك و پروسكی ئەو سەربازە عێڕاقییە پۆلیس ڕوفاتەكەی هەڵگرتۆتەوە و گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی پارێزگاكە.

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors

May be an image of footwear and outdoors

May be an image of outdoors