سەردێر

هەرێم، ئاماری كۆرۆنا بەرز بوەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاو كردەوە كە 269 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 5 توشبوش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 6 هەزار و پشكنینی كۆرۆنا كراون و 269 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، 146 كەس لە هەولێر، 35 سلێمانی، 76 لە دهۆك، 16 كەسیشیان لە گەرمیان بون.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، 152 توشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوە و 5 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لە هەولێر و دو لە سلێمانی و دو كەسی دیكەش لە پارێزگای دهۆك بون.