سەردێر

ئاماری نوێی كۆرۆنا

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە 5 هەزار و127 توشبوو تۆمار كراون و 30 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا 5 هەزار و127 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گەیشتە 719 هەزار و 121 توشبوو.

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، 3 هەزار و 134 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوەو كۆی گشتی چاكبوان گەیشتە 653 هەزار و 149 كەس.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 30 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتە 13 هەزار و 537 كەس.