خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو فۆرمی وانەبێژی دابەشدەكرێت.
لیژنەی ووردبینی كردن و دانانی وانەبێژانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو فۆرمی وانەبێژی دابەشدەكرێت و فۆرمەكە دەدرێت بە دەرچووانی پێنج بەش.
دەقی ئاگادارییەكە:
ئاگاداری دەرچووانی ئەم بەشانەی لای خوارەوە دەكەین، سەردانی هۆبەی ئای تی لە دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵ بكەن
ڕۆژانی ( شەممە و یەكشەممە ) ڕێكەوتی ٦ و ۷ /۳ كاتژمێر ( 8:30 بۆ ۱۱) بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی .
مەرجەكان :-
۱- پێویستە كارتی زانیاری پێ بێت و دانیشتووی سنوری قەزای چەمچەماڵ بێت .
۲- تەنها لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا فۆرم دابەش دەكرێت .
۳- پێویستە پشتگیری دەرچوونی بەشەكەی ئامادە بكات لە كاتی گەڕاندنەوەی فۆرمەكەدا .
بابەتەكان /
۱- بیركاری بۆ قۆناغی بنەڕەت و ئامادەیی ( دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە ، زانست ، پەروەردەی بنەڕەت و بنیات ، پەیمانگای كۆمپیوتەر سەر بە وەزارەتی پەروەردە ) .
۲- هونەرو وەرزش دەرچووانی سەرجەم كۆلێژو پەیمانگاكان .
۳- زانست بۆ قۆناغی بنەڕەت و ئامادەیی ، دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە ، پەروەردەی بنەڕەت ، زانست ، بنیات . تەنها بۆ ئاغجەلەر و گوندەكانی دەوروبەری
٤- ئینگلیزی بۆ قۆناغی بنەڕەت و ئامادەیی ، دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە ، بنەڕەت.
تێبینی / جگە لە دەرچووانی ئەو بەشانە لە ئێستادا فۆرم بە هیچ بەشێكی تر نادرێت ، لە بەرئەوەی بەشەكانی تر فۆرمی ساڵی پاریان ماوەو بە پێی ڕێنمایی ب . گ . پ . سلێمانی كار لەسەر ڕیزبەندی ساڵی ۲۰۱۷ دەكرێت .