خەڵك
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی فەرەنسی دەڵێت، سەبارەت بە ڕێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران نەرمی دەنوێنێت و پێش هاتنی جەژنی نەورۆز دانیشتنەكان دەستپێدەكاتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز، لەسەرزاری دیپلۆماسییەكی فەرەنسیەوە ئاشكرایكرد، لەم چەند رۆژەی كۆتایی هەفتە رێكارەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتۆگۆكانی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە بە ئاراستەیەكی باشدا ڕۆشتوون و ئاماژەی دڵخۆشكەر هەیە، ئێران نەرمی دەنوێنێت.
وتیشی، ئامانجییان كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنە ناكۆكەكانە لەسەر یەك مێزی گفتۆگۆ و هەوڵی تەواویش دەدەن كە لە چەند رۆژی داهاتو یان پێش (20ی ئادار) یەكەم دانیشتن ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا پڕۆژەیەكیان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتۆگۆكانی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە پێشكەشكردوە كە ئێران لە چوارچێوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم دەرفەتێك بدات بە دیپلۆماسیەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتۆگۆ نافەرمییەكان.