سەردێر

كۆڵبەرێك بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا

خەڵك
كۆڵبەرێكی خەڵكی چالدێران لەكاتی كۆڵبەریدا لە سنووری ئەو شارە لەگەڵ توركیا بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە 3ی ئازاری 2021 كۆڵبەرێكی خەڵكی چاڵدێران بە ناوی (ئیبراهیم پوورمحەمەد) لە كاتی كۆڵبەری لە سنوورەكانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئیبراهیم پوور محەمەد تەمەنی27 ساڵ بووە و خێزاندارە و خەڵكی گوندی قەرەجەورانی سەر بە شاری چالدێران بووە.