سەردێر

باندێك دەستگیركرا

خەڵك-

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند هێزەكانی پۆلیسی وارماوا توانییان لە ماوەیەكی كەمدا باندێكی (5)كەسی دەستگیر بكەن لە ناو عەربەت و پارێزگای سلێمانی كە كاریان فرۆشتن و ساغكردنەوەی دیناری ساختەبووە لە بازاڕەكاندا لەجۆری ٢٥ هەزاری.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیكردەوە، و له هەمان كاتدا چەند كەسێك لەو تۆمەتبارانە فرۆشیار و كێشەری مادەی هۆشبەر بوون لە جۆری شیشەو بەشێكیان لە كاتی كێشانی مادەكەدا لە جۆری شیشەدا دەستگیر كران.

راشیگەیاند، لە ماڵێكدا دەستگیرا بە سەر مەبلەغێك پارەی ساختە لە ناو ناحیەی عەربەت و بڕێك مادەی شیشەو چەكیی جۆری دەمانچەی بێ مۆڵەت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتباران بە بڕیاری دادگا ڕاگیراون بەپێی ماددەكانی (٢٨٩ و ٢٩٨) و ١٤ی ماددە ھۆشبەرەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.