سەردێر

“تۆمەتبارانی هێرشكردنەسەر غالب محەمەد دادگایی دەكرێن”

خەڵك-

جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان و پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەپرسی مانگرتنی زیندانی كراوانی بادینان دەڵێت “بۆمانگرتنی ئەو زیندانی كراوانە ئەمە ئەركی لیژنەی مافی مرۆڤە بەدواداچوون بۆ ئەوە بكات، بەڵام ئەگەر شتێك لەبابەتی ئەوانەوە هەبێت كە ئەمانە لەزینداندا عەزیەت بدرێن و خوانەخواستە هەڵەیان بەرامبەر بكرێت ئەوە ئەركی لیژنەكەی ئێمەیە كە بەدواداچوونی بۆ بكات و لەئایندەشدا بەدڵنیاییەوە سەردانیان دەكەین.

دەربارەی دەنگۆی ئازاد كردنی سێ تۆمەتباری كەیسی هەوڵی كوشتنی پەرلەمانتاری عێراق غالب محەمەد، باڵانبۆ محەمەد بۆ دەنگی ئەمریكا وتی “سەبارەت بەئازاد كردن ئەوانە ئازاد ناكرێن لەبەرئەوەی كە ئەفسەرن و لەسەر میلاكی سەربازیین دەتوانرێت تاڕۆژی دادگایی كردنەكە داوا بكرێنەوە و ببرێنەوە یەكەكانی خۆیان ئەوەیان ئەگەر شتێك هەبووبێت بەداواكردنەوە ببرێنەوە یەكە سەربازییەكانی خۆیان تاڕۆژی دادگایی كردنەكە ئەمە لایەكی دیكەیە”.

وتیشی”ئەگەر ئازاد كرابن من هەواڵم لەئازاد كردنیان نییە تائەم دەقیقەیە نەشم بیستووە كەئازاد كرابن بەڵام وەكو ئاماژەم پێدا تەنها ئەو ڕێكارە هەیە تاڕۆژی دادگایی كردن بدرێنەوە بەیەكەكانی خۆیان.”