سەردێر

هێلیكۆپتەرێكی سەربازی توركیا كەوتە خوارەوە 13 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-
وەزارەتی بەرگری توركیا كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە بەتلیس تاتوان ڕاگەیاند و كە تێیدا ٩ سەرباز گیانیان لەدەستدا و 4 سەربازیش دیكەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە شاری بیتلیس و ناوچەی تاتوانی باكووری كوردستان كەوتووەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا ٩ سەرباز گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، كە لە كاتژمێر 14:25 خولەك پەیوەندیی لەگەڵ هێلیكۆپتەرەكە بڕاوە و دوا بە دوای گەڕان پاشماوەی هێلیكۆپتەرەكە دۆزراوەتەوە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان