سەردێر

ئامارێكی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 115 ملیۆن كەس و 765 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت


بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ دوو شەممە، ژمارەی تووشبوان بۆ 115 ملیۆن و 765 هەزار و 634 تووشبوو بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵًەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە دوو ملیۆن و 571 هەزار و 757 كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە 91 ملیۆن و 468 هەزار و 853 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.