سەردێر

وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی توێژێك ڕادەگەیەنێت

خەڵك-
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی توێژێك ڕادەگەیەنێت.

بەپێی فەرمانێكی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كە بۆ گەنجینەكان نێردراوە”لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی دارایی، كرێی مامۆستایانی وانەبێت بۆ مانگی 10ی 2020 خەرج بكرێت، بە مەرجێك لیستەكانیان لەڕێی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، ئاراستەی گەنجینەكان بكرێن و لیستەكان مۆر بكرێن”.

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ هەر مامۆستایەكی وانەبێژ كە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێك خەرج دەكرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش 250 هەزار دینار خەرج دەكرێت.