سەردێر

پاپا فرانسیس: بەیانی بەرەو عیراق بەڕێدەكەوم

خەڵك-
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایدەگەیەنێت كە سبەینێ‌ بەرەو عیراق بەڕێدەكەوێت.

بەپێی تویتێك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەلایەن پاپا فرانسیسەوە بڵاوكرایەوە”سبەینێ‌ بەرەو عیراق بەڕێدەكەوم لە گەشتێكی حەج كە سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت”.

بە وتەی پاپا فرانسیس”دەمێكە خواستم بوو چاوم بەو گەلە بكەوێت كە چەرمەسەری زۆری بەسەرداهات”.

لە كۆتاییدا، پاپای ڤاتیكان دەڵێت”داواكارم بە نوێژ هاوشانم بن لەو سەردانە رەسوڵییە، تا بە باشترین شێوە ئەنجام بدرێت و ئەكامی چاوەڕوانكراوی هەبێت”.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، تەواوی ئامادەكارییەكانی ئەنجامداوە بۆ پێشوازی لە پاپا فرانسیس.