سەردێر

202 كەسی دیكە لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

كەسێكیش گیانی لەدەستدا

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاو كردەوە كە تیایدا ٢٠٢ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنای نوێ بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ژمارەی ٣٧٢ی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو كراوەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان تەنیا یەك كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانی لەدەست داوە كە ئەویش لە سنووری گەرمیان بووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی كوردستان ١٣٢ كەسەی توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٧٢)

١. پشكنین: (٦٢٣٢ پشكنینی نوێ)

(٢٣٨٧) هەولێر

(١١٩٩) سلێمانی

(٢٤٢٥) دهۆك

(٧) هەڵەبجە

(١٩٥) گەرمیان

(١٩) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٠٢ تووشبووی نوێ)

(١١٤) هەولێر

(٣٦) سلێمانی

(٤٢) دهۆك

(١) هەڵەبجە

(٤) گەرمیان

(٥) ڕاپەڕین

٣. چاكبوون: (١٣٢ چاكبوون)

(٥١) هەولێر

(٤٢) سلێمانی

(٣٥) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(٤) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١ مردن)

(٠) هەولێر

(٠) سلێمانی

(٠) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(١) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

كەڕەنتین هاووڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشكنین ١٢٠٨٢٦٦ (٤٣٣٠٤٤ هەولێر، ٢٤٩١١٠ سلێمانی، ٥١٨٥٣٩ دهۆك، ٧٥٧٣ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٩٧٨٩ (٣٨٣١٧ هەولێر، ٣١٦٩٠ سلێمانی، ٣٦٦٧٨ دهۆك، ٣١٠٤ هەڵەبجە)

چاكبوون ١٠٤٠٥٠ (٣٦٣٨٩ هەولێر، ٢٩٤٠٢ سلێمانی، ٣٥٢٩٩ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٢١٣ (٩٩١ هەولێر، ٥٨٠ سلێمانی، ٦٤١ دهۆك، ١ هەڵەبجە)

مردن ٣٥٢٦ (٩٣٧ هەولێر، ١٧٠٨ سلێمانی، ٧٣٨ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)