سەردێر

بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئامارێكی بڵاودەكاتەوە

خەڵک-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، لە‌ ساڵی ٢٠٢٠ شه‌ش كرێكار له‌كاتی كاركردن گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ ، زیاتر له‌ 93 ملیار دینار داهاتی سندوقی ده‌سته‌به‌ری بووه‌ ، كۆی گشتی زیاتر له‌ 555 ملیار دینار له‌ سندوقه‌كه‌ هه‌یه‌ .

د. عارف حیتۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و كه‌ره‌نتینه‌ سه‌ردانی لیژنەکانان کەمتربووە لەساڵی ٢٠٢٠ لیژنه‌كانی پشكنین تەنها ۷ هەزار و ٨١٩ سه‌ردانیان كردوه‌، ١٠ هەزار ٨٥٦کرێکار دەستەبەرکراون و نزیکەی ٧ هەزار کرێکار ته‌رك كراوه‌ ، كۆی گشتی كرێكارانی ده‌سته‌به‌ركراو له١١٥ هەزار و ٩٣٣ کرێکار دەستەبەرکراون لە ٣١ هەزار ٦٧٩ پڕۆژه‌دا‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زاریان كرێكاری بیانین .

دەشڵێت، بڕی دەستەبەرکراو بۆهه‌ر كرێكارێك كه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت لە 5%ی موچه‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ری ده‌بێت و خاوه‌ن كاریش 12% موچه‌ی ئه‌و كرێكاره‌ دابین ده‌كات ، ئه‌مه‌ش بۆ خانه‌نشینی و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ و پاداشتی دوای خزمه‌ت به‌كاردێت، تائێستاش كۆی گشتی كرێكارانی خانه‌نیشین 581 كرێكاری ناوخۆیی و 189 كرێكاری بیانین .

ئەوەشی خستەڕوو زیاتر له‌ 93 ملیار دینار لەساڵی ٢٠٢٠ داهاتی سندوقی ده‌سته‌به‌ری بوه‌ ، كۆی گشتی هەموو ساڵەکانیش زیاتر له‌ 555 ملیار دینار له‌ سندوقه‌كه‌ هه‌یه‌، کە زیاتر له‌ 1.5 ملیار دینار بۆ خانه‌نشینی و 7.2 ملیار دینار بۆ پاداشتی كۆتایی خزمه‌تی کرێکاری خه‌رج كراوه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی باسی لەوەشکرد، ٣ هەزار و ٤٨٢ کەس لەگەنجان خۆیان ناونوس کردوە بۆده‌ست كه‌وتنی هه‌لی كار که هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم ، و به‌كالۆریۆس و بڕوانامه‌ی به‌رزتر بوون ، تائێستاش توانراوە 690 كه‌سیان ده‌رفه‌تی كاریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ .

سەبارەت بەژمارەی کرێکارانی بیانی ڕوونی کردەوە، كرێكارانی پڕۆژه‌كان كه‌می كردوه‌، بەڵام کڕێکاری خزمه‌تگوزاری ماڵ زیادی كردوه‌ساڵی ڕابردوو، ٣ هەزار و ٦٨١ خزمه‌تگوزاری ماڵ هێنراونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها 7 كرێكاری پڕۆژه‌ هێنراون، ژمارەی کۆمپانیا مۆڵەت پێدراوەکانیش 178 كۆمپانیایە تاوەکو كرێكاری بیانی بێنن،11 كۆمپانیاش بلاك لیست كراون ، 26 كۆمپانیا ناچالاكن ، 57 كۆمپانیا ڕاگیراون.