سەردێر

دەوامی قوتابخانەیەك بە هۆی كۆرۆناوە ڕاگیرا

بۆ ماوەی 14 ڕۆژ قوتابخانەكە كەرەنتین دەكرێت

خەڵك
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی لە قوتابخانەیەك دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وە.

لە نوسراوێكدا كە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی واژۆی لەسەر كردووە، بڕیاردراوە بە ڕاگرتن و كەرەنتینكردنی ئامادەیی بنەڕەتی “ئامێدی” كوڕان لە سلێمانی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو قوتابخانەیە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، حەوت حاڵەتی پشتڕاستكراوەی كۆرۆنا لەو قوتابخانەیە تۆماركراوە و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە بەرواری 3-3-2021 قوتابخانەكە كەرەنتین دەكرێت.