سەردێر

“زۆرینەی مەسیحییەكانی عێراق لە هەرێمن”

هەڵوەشاندنەوەی سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی كورستان دوو هۆكاری هەیە

 

خەڵك

بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت هەڵوەشاندنەوەی سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی كورستان دوو هۆكاری هەیە.

خالید جەمال ئەلبێر بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحییەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت” هەڵوەشاندنەوەی سەردانی قەداسەتی پاپا بەندە بەدوو شتەوە یەكەم بارودۆخی ئەمنی عێراق دووەم بڵاوبوونەوەی ڤایڕۆسی كۆرۆنا لەناوچەكە ئەو دووشتە ڕێگری دەكات لەهاتنی بەڵام تاوەكو ئەم ساتە هەڵنەوەشاوەتەوە”.

دەشڵێت” لەمەراسیمی پێشوازی لەپاپا و ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ مەرجی تەندروستی لەبەرچاو دەگیرێت و ڕێنماییە تەندروستییەكان جێ بەجێدەكرێت.”

لەبارەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان خالید جەمال وتویەتی، سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق بەتایبەتیش بۆ هەرێمی كوردستان مانایەكی زۆر گەورەی هەیە ئەویش بەخشینی ئومێد و هیوایە بۆ ئەو مەسیحانەی كەماون لەعێراق دەخەمڵێنرێت بە نزیكەی نیو ملیۆن وەكو كەنیسەكان خۆیان باسی دەكەن، بەشی زۆری ئەو مەسیحییانەی لەكوردستان دەژین .

دەشڵێت، كوردستان لانكەی هەموو پێكهاتەكانە بەتایبەتی مەسیحیەكان لەدوای 2005-2006، لە هەڵگیرساندنی شەڕی تائیفی لەناوەڕاست و باشوری عێراق مەسیحییەكان كۆچیان كرد بۆ ئێرە و دوای تەقاندنەوەی كەنیسەی سەیدونا نەجات و دوای شەڕی داعش و هێرشكردنی بۆسەر موسڵ و دەشتی نەینەوا كوردستان.