سەردێر

ئەڵمانیا رێوشوێنەكانی كۆرۆنا سوك دەكات

دوای پێدانی ژەمەڤاكسینەكان رێوشوێنەكانی كۆرۆنا لە ئەمریكا و ئەوروپا سوك دەكرێن

خەڵك-

ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا ئاشكرایكرد تەندروستی ئامادەیە بۆ پێدانی ژەمە ڤاكسین بە ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەروی 65 ساڵەوەیە، هاوكات رێوشوێنەكان لە رۆژی دوو شەممەوە سوك كراون.

ئەنگێلا مێركڵ بۆ رۆژنامەوانان لە دوای كۆبونەوەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەدرێت بە كەسانی بە تەمەن گەورە.

راوێژكاری ئەڵمانیا راشیگەیاند لە رۆژی دوو شەممەوە پلانی ستراتیژی و مەرجدار جێبەجێدەكرێت بۆ سوككردنی رێوشوێنەكان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.

راوێژكاری ئەڵمانیا و حاكمی 16 ویلایەت دوای 9 سەعات كۆبوونەوە گەیشتن بە رێككەوتن بۆ دانانی خشتەیەكی دیاریكراو بۆ سوككردنی رێوشوێنی رێگری لە بڵابونەوەی كۆرۆنا بەشێوەی سەرەتایی.

لەلایەكی دیكەوە بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە لە ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا بە تەواوی ژیان ئاسایی بكرێتەوە.

حاكمی ویلایەتی تێكساس لە ئەمریكا گریگ ئەبوت ئاشكرایكرد زیاد لە 7 ملیۆن ڤاكسین لە هەفتەی داهاتوو دەدرێت بە هاووڵاتیان، نیوەی بە تەمەنەكان ڤاكسین وەردەگرن، بۆیە تێكساس بە تەواوی توانایەوە كارەكانی دەكاتەوە كۆتایی دێنێت بە بەكارهێنانی ناچاری دەمامك.

ئەبوت لە توێتەر نووسی: ئێستا كاتی كردنەوەی تێكساسە بە تەواوی.

لە هەفتەی داهاتووەوە ویلایەتی تێكساس دەچێتە قۆناغێكی نوێ كە سەپاندنی ناچاری دەمامك كۆتایی دێت، دەكرێت چێشتخانە و كۆمپانیاكان كارەكانیان دەستێپكەنەوە و سیاسەتی بەستنی دەمامكیش پەیوەندی بە ئەو شوێنانەوە خۆیانەوە.