سەردێر

ڤاكسینی ساختەی چینی بڵاوبووەوە

مەترسی هەیە ئەم ڤاكسینە ساختەیە بگاتە بەكارهێنەرانی دیكە

خەڵك-

وتەبێژی پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ بە گۆڤاری تایم-ی راگەیاند یەكەم بە قاچاخبردنی ڤاكسینی ساختەی دژی كۆرۆنای كیشوەر بڕ ئاشكرا كرا.

پۆلیسی ئینتەرپول روونیكردەوە نزیكەی 2400 ژەمە ڤاكسینی ساختە دەستیبەسەردا گیرا دوای ئەوەی لە چینەوە گەیشتە باشوری ئەفریقا لەگەڵ كۆمەڵێكی زۆر لە دەمامكی ئێن 95ی ساختە لە نزیكی جۆهانسبێرگ.

ئەمینداری گشتی ئینتەرپول یۆرگن ستوك لە راگەیەنراوێكدا رونیكردەوە، تاوانی لە ئەم جۆرە زۆرە، بەڵام تا ئێستا ئاشكرا نەكراون.

ئینتەرپول هۆشداری دابوو لە مانگی كانوونی یەكەمی 2020 بۆ 194 دەوڵەت لە تۆڕی تاوانكاری كە هەوڵ بۆ دروستكردنی جۆری ڤاكسین دەدەن.

گۆڤاری تایم بڵاویكردەوە مەترسی هەیە ئەم ڤاكسینە ساختەیە لە رێگای ئۆنلاینەوە یان نافەڕمییەوە بگاتە بەكارهێنەرانی دیكە، بەتایبەت لە وڵاتانی تازەگەشەسەندووە، كە ناتوانن بەشی پێویست ڤاكسینیان پێ بگات.