سەردێر

سەرۆکی هەرێم؛ هێرشەکەی سەر عەین ئەسەد سەرکۆنە دەکات

خەڵک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرش بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عەین ئەسەد دەکات و رایدەگەیێنێت، دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقه‌ و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و ئێستا و داهاتوى ده‌خاته‌ مه‌ترسيه‌كى راسته‌قينه‌وه.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، دەڵێت؛ عێراق لە دۆخی ئێستایدا هێشتا پێویستی بە بەردەوامیی هاوكاری و یارمەتیدانی ئەمەریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە بۆ رێگری لە بەهێزبوونەوەی داعش و لەناوبردنی یەكجارەكیی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییەی رۆژ بە رۆژ هەڕەشە و مەترسییەكەی زیاتر دەبێت و كردە سەربازی و جموجووڵە تیرۆرستییەكانی فراونتر دەبن.

بارزانی، داوا لە حكوومەت و پەرلەمان و هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەکانی گەلانی‌ عێراق دەكات، بەرانبەر ئەم هێرش و پەلامارانە بێنە دەنگ و رێگە نەدرێت لەسەر حیسابی بەرژەوەندییەكان و داهاتووی ئەوان، عێراق بكرێتە گۆڕەپانی پێكدادان و یەكلاكردنەوەی ململانێكان.

ئەمڕۆ چوار شەممە چەند مووشەكێك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەئەنبار كراون و ئامانج لەو هێرشە، سەربازانی ئەمریكا بوون.