سەردێر

بەوێنە؛ ئامادەكاری بۆ هاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ هەولێر

خەڵک-ئارام سەردار

بڕیارە ٥ی ئاداری ٢٠٢١ پاپای ڤاتیکان بەسەردانێکی فەڕمی بگاتە عیراق و دوای دوو ڕۆژ لەسەردانەکەی لە ۷ی ئادار سەردانی هەولێر بکات و مەڕاسیمی ئایینی قوداس بەڕێوەببات.

بەمەبەستی پێشوازی کردن لە پاپای ڤاتیکان،پاپا فرەنسیس، ئامادەکاریەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی هەولێر لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، شەقامەکانیش ڕازاندراونەتەوە.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عیراق، بڕیارە سەردانی چەند شارێکی عیراق بکات و گوتارێک لە شاری مێژوویی ئور سەر بە پارێزگای زیقار پێشکەش بکات، هەروەها سەردانی نەجەف و موسڵ و هەولێریش دەکات.

بۆ مەڕاسیمە ئایینیەکەی هەولێر بەهەزاران هاووڵاتی خۆیان ناونووس کردوە تاوەکو بەشداری بکەن، تەنها لەهەولێر زیاتر لە ٤ هەزار کەس ناوی خۆی تۆمارکردوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.