سەردێر

لە كەمپێكی سلێمانی ٥٠٠ كەس بە ڤاكسینی ئەنفلۆنزا دەكوترێن

خەڵك-
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرای دەكات، كە 500 ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بۆ كەمپی باریكە لە سلێمانی دابین كراوە بۆ كوتانی هاوووڵاتیان دژی پەتای وەرزی.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەك هەمیشە دەزگاكەیان پێشەنگ بووە لە هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، هەر بۆیە لە دوایین چالاكییە مرۆییەكانیدا هەستاین بە دابینكردنی ڤاكسینی پەتای وەرزی بۆ ئاوارە و لێقەوماوانی كەمپی باریكە.

ڕاشیگەیاند، دەزگاكەیان بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ٥٠٠ ڤاكسینی بۆ بنكەی تەندروستی كەمپی باریكە دابینكرد.

جەختیشی كردەوە، دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران هەمیشە لە هەوڵداندایە بۆ هاوكاریكردنی پەنابەران و ئاوارەكانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.