سەردێر

فەرید ئەسەسەرد: لەم حاڵەتەدا شەڕ لەنێوان توركیا و هێزە عیراقییەكان بەرپادەبێت

پەیوەندی شنگالەوە هەیە

خەڵك-
بەرپرسی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێیوایە، گەر توركیا هێزە بەرەو شنگال ببات، حكومەتی عیراق ناتوانێت بێدەنگ بێت و شەڕ لەنێوان هێزەكانی توركیا و هێزە عیراقییەكان دروست دەبێت.

فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی یەكێتی بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕاگەیاندووە، “گەر توركیا بەرەو شەنگال هێز بجوڵێنێت، هێزە عێراقیەكان دەستەوەستان نابن، پێكدادان دروست دەبێت، گەر لەوەش زیاتر هێزەكانی توركیا بێنە خوارەوە، حكومەتی عێراق و هێزە شیعیەكان ناتوانن بێدەنگ بن”.

بە وتەی فەرید ئەسەسەرد، “ئێمە ئاگاداربووین، ئۆپەراسیۆنەكەی گارە ئامانجەكانی بەدی نەهێنا، نازانین سەركردایەتی توركیا چۆن بیردەكاتەوە، ئایا دەیەوێ بە ئۆپەراسیۆنێكی تازە لە شەنگال قەرەبووی شكستەكەی گارە بكاتەوە یاخود نا”.

دەشڵێت: “هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان بەشێک لە کێشەی نێوانیان بۆ عێراق گواستووەتەوە، هەریەکەیان و هەوڵی سڕینەوەی لاکەی تر دەدات”.

ێشتر بەژمارەیەک موشەک هێرشکرایە سەر هەولێر، دواتر ئەمەریکا، ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد، ئەمڕۆش بنکەی عەینولئەسەد هێرشیکراوەتە سەر، لەو بارەیەوە فەرید ئەسەسەرد پێیوایە “ئەگەری گفتووگۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادایە، کارتەکانی خۆیان بەرامبەر یەکتری بەکاردەهێنن، دەیانەوێت بەهێزەوە لەگەڵ یەکتری دابنیشن، بۆیە ئەمە رەنگدانەوەی لەسەر عێراق بە تایبەتی و ناوچەکە بەگشتی دەبێت”.