سەردێر

تۆمەتبارێك لەسەر دزی دووبارە دەستگیركرایەوە

خەڵك-
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، تۆمەتبارێك بۆ جارێكی دیكە لەسەر دزی كردن دەستگیر كراوەتەوە.

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر (بنكەی پۆلیسی شاوێس) تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ن.ی.ع) تەمەن (19 ساڵ) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

ڕاشیگەیاند، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە پێشتریش چەندین جار دزی كردووە و دەستگیر كراوە، بەڵام پاش تەواوبوونی ماوەی سزادانەكەی ئازاد كراوە.

وتیشی، “بەڵام دواتر دیسان دەستی بە دزیكردن كردۆتەوە، بۆیە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، بەندكراوە”.