سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا لە پارێزگایەكی هەرێم زیادی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 237 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٥٢٢٩ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 112 كەس و سلێمانی 45 كەس و لە گەرمیان 8 كەس و دهۆك 72 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 174 كەس چاكبوونەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.