سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم ڕیكۆردی مەترسیداری شكاند

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 5173 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3463 كەسیش چاكبوونەتەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 42 هەزار و 305 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5173 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، كە 237 كەسی لە هەرێمی كوردستانە.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسڕە و نەجەف بوون، هەروەها لە سلێمانی 53 و هەولێر 112 و دهۆك 72 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3463 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 3 كەسیان لە هەرێم بوون.

May be an image of text