سەردێر

لە سلێمانی؛151 كارتۆن كێك لەناودەبرێت

خەڵك-
ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر كێكدا دەگرێت و لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە لەناودەبرێت.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بە گومانی خراپبون، ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر (69) كارتۆن كێكدا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكات بۆ پشكنین و دڵنیابونەوەی لە شیاوی بەكارهێنان.

دەشڵێت: “دوای پشكنینی فیزیایی‌، دەركەوتوە بەهۆی خراپ عەمباركردنیەوە كێكەكە كەڕووی كردوە و شیاوی خواردن نییە”.

ئاشكراشی كرد، لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی قائیمقامیەتیشەوە دەست بەسەر (82) كارتۆنی دیكەی ‌هەمان كێكدا گیراوه.

لەشكر حەمید وتیشی، “كۆی گشتی كێكە دەستبەسەردا گیراوەكە (151) كارتۆنە و هەر كارتۆنێكیش نۆ قاپ كێێكی تێدایە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە تەواوی كێكە دەستبەسەردا گیراوەكە لەناودەبرێت”.