سەردێر

مۆزەخانەی موسڵ نوێدەكرێتەوە

خەڵك-

پێش 6 ساڵ داعش مۆزەخانەی موسڵی وێرانكرد، شوێنەوارە مێژووییەكانی ئاشووری رووخاند، ئێستا سەرلەنوێ ئامادەكاری دەكرێت بۆ كردنەوەی دووبارەی مۆزەخانەكە.

ریچارد كورین ئەندامی دامەزراوەی سمیسونیانی ئەمریكایی دەڵێت: ئەمریكاییەكان یەكەم كەس بوون سەردانی مۆزەخانەی موسڵیان كرد دوای گرتنەوەی لە بن دەستی داعش، یەكەم رۆژم لەوێ بەڕێكرد ناوچەیەكی شەڕ بوو بە تەواوی.

ئەو بەشدارە لە هەوڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ چاككردنەوەی مۆزەخانەی موسڵ و دووبارە كردنەوەی.
كورین دەشڵێت: لەوێ كارەسات رووی داوە لە وڵات كە یەكێك لە سەرچاوەكانی شارستانییەتە بۆ هەموو خۆرئاوا و خۆرهەڵات.
وتیشی” داعش كارێكی كرد كە كەس نەیكردووە چونكە مۆزەخانە و شوێنەوارەكانی دیكە هیچ بەهایەكی سەربازییان نییە، داعش ژێرخانی مەدەنی وێرانكرد.
تا ئێستا بە تەواوەتی ئاستی مۆزەخانەكە و وێرانبوونی خەمڵاندنی بۆ نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد بەشێكی زۆر لە مۆزەخانەكە و كەرەستەكانی لەسەر دەستی كارمەندەكانی رزگاركراون لە رێگای گواستنەوەیان بە رووباردا لە موسڵ.
ئاشكراشیكرد بۆ ساڵی 2023 مۆزەخانەی موسڵ بۆ كرانەوە بە رووی گەشتیاراندا ئامادە دەكرێت.