سەردێر

گۆشتی سوور مەترسیدارە

خەڵك-

بە پێی توێژینەوەیەك خواردنی گۆشت بەشێوەی زۆر مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و هەوكردنی سیاسییەكان و نەخۆشییە مەترسیدارەكانی دیكە زیاد دەكات.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی گاردیان، توێژەران لە توێژینەوەیەكدا گەیشتون بە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی گۆشت بەشێوەیەكی زیاد لە پێویست دەبێتەهۆی چەندین نەخۆشی مەترسیدار لەوانە دڵ و شەكرە و سیییەكان.

زانراوە كە گۆشتی سوور دەبێتەهۆی زیادبوونی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، بەڵام ئەمە یەكەمجارە ئەم ئەنجامە بە دەست بێت كە بەكارهێنانی گۆشت پەیوەندی هەیە بە 25 نەخۆشی نا شێرپەنجەییەوە كە زۆرینەی پێویستیان بە چوونە نەخۆشخانە دەبێت لە بەریتانیا.

توێژەران لە زانكۆی ئۆكسفۆر گەیشتوون بە ئەو ئەنجامەی گۆشتی سووری كارگە یان گۆشتی كێڵگە پەلەوەرییەكانی وەك مریشك پەیوەندی هەیە بە 9 نەخۆشییەوە.

ئەنجامی توێژینەوەكان و رێكخراوی تەندروستی جیهانی گەیشتوون بە ئەو ئەنجامەی كە زۆر خواردنی گۆشتی سوور زیان بە تەندروستی گشتی دەگەیەنێت.

توێژینەوەیەكە پشتی بە تۆماری نزیكەی 475 هەزار بەریتانی بەستووە لە نیوەی تەمەندا، توێژەران هەستاون بە پشكنینی ژەمەخواردنەكان لەگەڵ تۆمارە پزیشكییەكان دەربارەی چونە نەخۆشخانە، لەگەڵ ئاماری مردووان لە ماوەی هەشت ساڵدا.

ئاماژەیان بەوەشكردووە زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەبێتەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ هەوكردنی سی، نەخۆشییەكانی كۆڵۆن، شەكرە، گۆشتی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەبێتەهۆی هەوكردنی گەدە و شەكرە.

كیرین بابیر لە بەشی تەندروستی دانیشتووان لە زانكۆی ئۆكسفۆرد دەڵێت: خواردنی هەر 70 گرامێك لە گۆشتی سوریا رۆژانە بۆ كەسێك بە رێژەی 15% تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و 30% نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات.