سەردێر

نەوەیەكی دیكەی مەترسیداری كۆرۆنا دۆزرایەوە

خەڵك-

جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نەیجیری لە باكوری ئیتالیا و لە پارێزگای لومباردی ئاشكرا كرا.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ئارنالدو كاروسو سەرۆكی ئەنجومەنی ڤایرۆسناسانی ئیتالیا و بەڕێوەبەری تاقیگەی ئاشكراكردنی ڤایرۆس و بەكتریا ڕایگەیاند، جۆری نوێی كۆرۆنا دەردەكەوێت كە هیچ ڤاكسینێكی دروستكراو كاریگەری لەسەر دروست ناكات، ناوبراو هیچ ئاماژەیەكیشی بۆ جۆری ئەو كۆرۆنایە ئاشكرا نەكردووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نەیجیری لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتە ئاشكرا كرا.

لای خۆشیەوە ئاندی لومنیلابا ڤایرۆسناسی ئەوروپایی ڕایگەیاند، ئەو جۆرە ڤایرۆسەی لە نەیجیریا دۆزراوەتەوە ئەگەری هەیە ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا زیاتر بكات بەراورد بە جۆری كۆرۆنای ڕابردوو.
ئاشكراشیكرد، كۆرۆنای نەیجیری بە خێراییەكی زیاتر بڵاودەبێتەوە بەشێوەیەك تووشبوویەك توانای هەیە لە یەك كاتدا 4 بۆ 5 كەسی خێزانەكەی تووش بكات.

ڕوونیشیكردەوە، ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا بەخێراییەك زۆر زیاتر لە كۆرۆنای پێشوو بڵاودەبێتەوە.