سەردێر

كێشە بۆ بەشێك لە پێشمەرگە دروست دەكرێت

خەڵک

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١ ژمارەیەک پێشمەرگە لەبادینان لەبەردەم وەزارەتی پێشمەرگە گردبوونەوە بکەن، بەڵام بەهۆی کێشە لەگەڵ فەرماندەکانیان تائێستا گردنەبوونەتەوە، یەکێک لەپێشمەرگەکانیش دەڵێت ئێمە سوڕین لەسەر ئەنجامدانی گردبوونەوە.

سەرباز محمد، یەکێک لەپێشمەرگەکان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئێمە ژمارەیەک لەپێشمەرگە سەر بەلیوای ١٢ی وەزارەتی پێشمەرگەبووین، بەبیانووی زیادی میلاکی ئەو لیوایە ئێمەیان بۆ فەرماندەییەکان گواستۆتەوە و ئێمەش لەبڕیارەکە ناڕازین.

دەشڵێت، قبوڵمان نيیە بگوازرێینەوە و دەمانەوێ سەر بەلیوای ١٢ بین، چونکە لەگەڵ گواستنەوەمان مووچەشیان کەم کردینەوە، تائێستاش بەهۆی کێشە لەگەڵ فەرماندەکانمان تائێستا گردنەبووينەتەوە چوکە دەڵێن نابێ بچن، بەڵام ئێمە سوڕین لەسەر ئەنجامدانی گردبوونەوە.