سەردێر

ئەمڕۆ مامۆستایان بڕە پارەیەك وەردەگرن

خەڵك-

بەڕێوەبەێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوار شەممە 3ی ئازاری 2021، مووچەی وانەبێژان بۆ مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگاداری هەموو مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەكەمان دەكەینەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی كرێی وانەبێژی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو.

ئاشكراشیكرد، مامۆستایانی باخچە و ئامادەییەكان كاتژمێر 9:00 بۆ كاتژمێر 11:00 سەردانمان بكەن و مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەكان كاتژمێر 11:00 بۆ 1:00 سەردانمان بكەن.