سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 115 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 115 ملیۆن و 302 هەزار و 74 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:45ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 115 ملیۆن و 302 هەزار و 74 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 560 هەزار و 647 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 91 ملیۆن و 127 هەزار و 380 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 370 هەزار و 705 كەس و 529 هەزار و 214 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.