سەردێر

بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لەعیراق بۆردوومانکرا

خەڵک –

ئەمڕۆ چوار شەممە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لەعیراق بۆردوومانکرا.

 

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە چەند موشەکێک ئاڕاستەى بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەئەنبار کراون.

 

ئامانج لەو هێرشە موشەکییە، سەربازانی ئەمریکا بوون، بەڵام تاکو ئێستا زیانە گیانی و ماڵییەکان ڕوون نییە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لەڕێگەی ١٠ موشەکی جۆری کاتیۆشا بووە.