خەڵک –
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لانیکەم ٢٢ هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، لانیکەم ٢٢ هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٠ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان، کەسێک بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کەسێکیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاوڵاتی لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون، کە ١٢ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٩ هاوڵاتی لە پارێزگای سنه و هاوڵاتییەکیش لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.
یەکێک لەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە خوێندکار بووە.