سەردێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: پەسەندكردنی یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی هەنگاوێكی گرنگە

خەڵك
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕایدەگەیەنێت: پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عیراق دەكات بۆ لێكۆڵینەوە و دادپەروەری و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی.


واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: پەسەندكردنی یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئێزدییەكان و هەموو ئەو پێكهاتانەی زیانیان پێگەیشتووە.

واین مارۆتۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عیراق دەكات بۆ لێكۆڵینەوە و دادپەروەری و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی گشتی سەرجەم گەلانی عیراق.