سەردێر

لە سەیدسادق ئینگلاین و پەرژینی باخەكان دەدزرێن

خەڵک – یەحیا حبیب
ئەمڕۆ سێ شەممە، بەشی پۆلیسی دارستانی شارۆچکەی سەیدسادق دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە هەستاون بە شێواندن و بردنی (ئینگلاین و پەرژینەکانی) باخ و باخچەکانی سەیدسادق.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی پۆلیسی دارستانی شارۆچکەی سەیدسادق هەستان بە دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتی، کە باخ و باخچەکانی سەیدسادقیان شێواندووە.

وتیشی، “ئەو دوو هاووڵاتییە جگە لەوەی هەستابوون بە شێواندن و تێکدانی باخ و باخچەکانی شارۆچکەی سەیدسادق لەگەڵ ئەوەشدا (ئینگلاین و پەرژینەکانی)یان بردووە”.

جەختیشی كردۆتەوە، پۆلیسی دارستانی شارۆچكەكە توانیان هەردوو هاووڵاتیەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسایان بکەن.