سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەنێوان بارهەڵگر و پیكابێك دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كاتژمێر ۱:۳۰ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێكەوتی ۲ ـی ۳ ـی ۲۰۲۱ ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە ڕێگای گردجان/قەمتەران لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بارهەڵگر تڕێلە مارسیدس و پیكاب نیسان تاك ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند، ڕووداوەكە بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری پیكاب نیسانەكە و سەرنشینەكەی.

سەبارەت بەهۆكاری ڕووداوەكە ئاشكرای كردووە، تێپەڕاندنی هەڵەی شۆفێری تڕێلەكە و خێرایی زیاد لە پێویستی پیكاپ نیسانەكە بۆتە هۆی ڕووداوەكە و ئەوەش واتا پابەندنی یاسا و ڕێنماییـەكانی هاتووچۆ نەبوون.