خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، كە تەرمی ژنێك گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و تا ئێستتا هۆكاری مردنەكەی نەزانراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك بەناوی (ن . م . ع ) لەدایكبووی ساڵی 1994، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ (گەڕەكی شەهیدان) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
ڕاشیگەیاندووە، تائێستا هۆكاری مردنەكەی نەزانراوە و بەمەبەستی هۆكاری ڕاستەقینەی مردنەكەشی تەرمەكەی بەڕێكرا بۆ پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی.
جەختیشی كردۆتەوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.