سەردێر

كازمی بۆ وەزیرەكانی: هەڵەی ئەوانی پێشوو دووبارە مەكەنەوە

خەڵك-
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوا لە وەزیرەكانی حكومەتەكەی دەكات، هەڵەی وەزیرەكانی كابینەكانی پێشوو دووبارە نەكەنەوە.

كازمی لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند”پێویستە وەزیرەكان هەڵەی حكومەتەكانی پێشوو دووبارە نەكەنەوە لە مامەڵەكردنییان لەگەڵ دۆسێ‌ ستراتیژییەكان، و بەشێوەیەكی بیرۆكراتی مامەڵە لەگەڵ پرسەكاندا نەكەن كە دەبێتە مایەی لەگەڕخستنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان و تەواونەكردنی پرۆژەكان”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد.