خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4690 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3517 كەسیش چاكبوونەتەوە و 30 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 هەزار و 144 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4690 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسڕە و نەجەف بوون، هەروەها لە سلێمانی 59 و هەولێر 82 و دهۆك 58 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3517 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 30 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.