سەردێر

یەكەم هاووڵاتی عیراقی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت

خەڵك-
دكتۆر جاسب لەتیف حەجامی، بەڕێوەبەری تەندروستی كەرخ ڕایدەگەیەنێت، یەكەم پرۆسەی پێدانی ڤاكسینی سنۆفارمی چینی ئەنجامدا.

حەجامی، لە دیمەنێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ڤاكسینی سنۆفارمی چینی بۆ دەرمانساز عەبدولڕەحمان كارمەند لە نەخۆشخانەی دارولسەلام كە تەرخانكراوە بۆ نەخۆشەكانی كۆرۆنا لە تەندروستی كەرخ، بەكارهێنرا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بڕێكی زۆر ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە عیراق و بەسەر چەند ناوچەیەكی بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لە پارێزگەكاندا دابەشكرا، بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی عیراقیش، دەستپێكی پرۆسەی دابەشكردنی ڤاكیسنەكە، كارمەندانی سوپای سپی و هێزە ئەمنییەكان و بەساڵاچوان دەگرێتەوە.