سەردێر

دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە

بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 41 هەزار دینار وەردەگیرێت

 

خەڵك
بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێت و بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 41 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێتەوە و دەستپێكردنەكەش لە مەڵبەندی پێنجەوە دەبێت و هەرماڵێك بەرمیلێك نەوتی پێدەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەرامبەر هەر بەرمیلێكی نەوتدا بڕی 41 هەزار دینار وەردەگیرێت.