سەردێر

16 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی

خەڵك
ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە لەماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵ، لانیكەم ١٦ كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون و بریندار بوون.

لە ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژە بەوە كراوە، لە ماوەی مانگی شوباتی ٢٠٢١ دا، لانیكەم ١٦ كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون و بریندار كراون كە ٥٦٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە.

بە پێی ڕاپۆرتەكە، لەو ماوەیەدا ٧ كۆڵبەر و كاسبكار كوژراون و ٩ كۆڵبەریش بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرترین ژمارەی كوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار كراوە كە ١٠ حاڵەت بووە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ٩ حاڵەت (٣ كوژراو و ٦ بریندار) كە دەكاتە ٥٦٪ ی كۆی حاڵەتەكان بە هۆكاری تەقەی ڕاستەوخۆ بووە و ٧ حاڵەت (٤ كوژراو و ٣ بریندار) كە دەكاتەن ٤٤٪ی كۆی حاڵەتەكان ڕووداوی سروشتی بووە.