سەردێر

سەیدسادق.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك – یەحیا حبیب

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای نوێی (پارێزگای هەڵەبجە – سەیدسادق) كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی تریش برینداربوو.


كەمال سەعدون، كارمەندی ئێشكگری نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت لە سەیدسادق بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ” لە گوندی هەیاس، لە سەر ڕێگای نوێی سەرەكی (پارێزگای هەڵەبجە – شارۆچكەی سەیدسادق) ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا كە لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبیلێكی تایبەت ڕوویداوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی تریش بریندار بوو”.

كەمال سەعدون وتیشی، “ڕووداوەكە بە دیاریكراوی لە گوندی هەیاس ڕوویداوە و ئەو كەسەی كە گیانی لەدەستداوە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بووە”.

ڕاشیگەیاند:”تەرمی شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری و بریندارەكەش بۆ نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی نێردراوە”.