سەردێر

كازمی: پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێم لەئاستی پێویستدا نییە

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە ئاستی پێویستدا نییە دەمانەوێت گرفتەكان كۆتایی پێ بهێنین، بەڵام دوایین بڕیار لە لای ئەنجومەنی نوێنەرانە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند:”گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوامە، دەمانەوێت پەیوەندییەكان بگاتە ئەو ئاستەی كە هەردوولا دەیخوازین، شاندەكانی هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆ بەردەوامن، ئەوەی بۆ هەرێم دەیانەوێت هەر ئەوەیە بۆ هەموو عیراقیان دەوێت”.

مستەفا كازمی وتیشی:”لە رێگەی پڕۆژە و پێشنیازی جۆراوجۆرەوە دەیانەوێت كێشە و گرفتەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كۆتایی پێ بهێنین، بەڵام دوایین بڕیار لە بارەی بودجە و پرسەكانی تریش لە لای ئەنجومەنی نوێنەرانە”.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە:”پابەندبوون بە دەستوور و لابردنی ڕێگرییەكانی بەردەم پەیوەندی لەگەڵ هەرێم فاكتەری سەرەكین بۆ ئاساییكردنەوەی ژیانی سیاسی و زاڵبوون بەسەر ئەو هەڕەشانەی دەكرێنە سەر عیراق”.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان